قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟
چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟
برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
كتێبه‌كان
- كتێبی جیهاد وسیاسه‌ی شه‌رعیئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌رگی بیست و هه‌شته‌م ( كتێبی جیهاد و سیاسه‌ی شه‌رعی ) له ( مجموع الفتاوى ) ی زانای پایه به‌رز، شێخ ئه‌لئیسلام ابن ته‌یمیه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
- زه‌كاتی ماڵی بازرگانیزه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- چۆنیه‌تی قوربانی كردن له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلمقوربانی كردن یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره و پاداشت زۆره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، موسڵمانان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونی و ، پێغه‌مبه‌ری خوا لى الله عليه وسلم به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له ژیانی خۆیدا.وه سوننه‌تێكی موئه‌كه‌ده و له پاش نوێژی جه‌ژنی قورباندا ده‌ستی پێ ده‌كات...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌یدانه‌ری ئه‌م كتێبه باسی ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به‌باسكردنی ژیانی ئیمام بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ، پاشان به پێناسه‌كردنی سه‌حیحی بوخاری وشروحه‌كانی وهه‌وڵ وجهودی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری...
دانه‌ر : عه‌بده‌لموحسن كوری حه‌مه‌د ئه‌لعه‌باد ئه‌لبه‌در
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info