قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایاندا
زیانه‌كانی گۆرانی مۆسیقا له ژێر رۆشنایی قورئان و سوننه‌ت و وته‌ی زانایاندا
هه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- چۆن ته‌وبه بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
- روناكی سوننه‌ت و تاریكییه‌كانی بیدعه له دیندائه‌م كتێبه بریتیه له : مانای سوننه‌و، ناوه‌كانی ئه‌هلی سوننه، وه سوننه‌ت باشترین نیعمه‌ته، هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی سوننه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ی و نیشانه‌كانیان، وه باسی پله‌وپایه‌ی بیدعه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی و،ماناكه‌ی و، هۆكانی و، به‌شه‌كانی، شوێنه‌واره‌كانی و، زه‌ره‌ره‌كانی...
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تفه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
دانه‌ر : نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانیئه‌م كتێبه، باشترین كتێبه له بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا، چونكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانیه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org