قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الزلزلة
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی الزلزلة - تعداد آیات 8
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 )

کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 )

هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 )

(ئه‌و کاته) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 )

به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 )

ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کار‌و کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه).
كتێبه‌كان
- جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان له سه‌ر حوكمی كه‌سێك كه داوای فریاكه‌وتن بكات له جگه له خوای گه‌وره یاخود هه‌واڵده‌رانی غه‌یب و فاڵچیئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه په‌نا ببرێت و داوای فریاكه‌وتن بكرێت له غه‌یری خوای گه‌وره ،وده‌بێت جێگیر كردنی به‌ڵگه‌كان بكرێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای یارمه‌تی له جنۆكه‌و شه‌یتانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاگادار بكرێنه‌وه له‌و ویرده نا شه‌رعیانه‌ی كه گومڕاكان ده‌یكه‌ن.
دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیگومان له‌وه‌دا نییه كه سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه‌پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه: ئه‌م به‌شه چه‌ند باسێك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: ١- جۆره‌كانی ئاو... ٢- ئه‌و شتانه‌ی كه پیسن... ٣- ده‌ست به ئاو گه‌یاندن... ٤- ده‌ست نوێژ... ٥- خۆ شۆردن... ٦- مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف وگۆره‌وی... ٧- ته‌یه‌مموم... ٨- حه‌یز وزه‌یستانی...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
- هۆكاره‌كانی سه‌رخستنی په‌روه‌ردگار بۆ ئیمانداران به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیانداگومان له‌وه‌دا نیه خوای گه‌وره چه‌ند هۆكارێكی داناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیمانداران ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆی سه‌ر شۆڕی وزه‌لیل بوونی ئیمانداران . له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر گرۆهی باوه‌ڕداران له هه‌وڵ وكۆشش وسه‌رجه‌م كاره‌كانیاندا ده‌ست بگرن به‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنیان له‌گشت كات و شوێنێكدا، له مزگه‌وت وله‌ناو ماڵ وله‌سه‌ر ڕێگا وله‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن وله‌هه‌موو حاڵێكدا...
دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- زنجیره‌ی گوڵی كۆمه‌ڵگائه‌م بابه‌ته بریتیه له سێ بابه‌تی تایبه‌ت به گوڵی كۆمه‌ڵگا، وه چه‌ند ئامۆژگارێیكی به سوودی تێدایه بۆ ئافره‌تی موسڵمان، له نوسینی باوكی فریشته‌یه و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌دنان بارامه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org