قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی النصر
كوردی
سوره‌تی النصر - تعداد آیات 3
إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ ( 1 )
کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت.
وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا ( 2 )
خه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئاینی خواوه.
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا ( 3 )
ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و تۆبه وه‌رگره (.. ئومێده له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێک ببه‌خشێت، ئه‌و کاته ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته تازه دابه‌زیوه).
كتێبه‌كان
- له زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )ئه‌م بابه‌ته باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه: مانای سرووش ـ الوحی ـ له زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com
- په‌یامێك بۆ بانگخوازانخوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهره‌بان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- روناكی سوننه‌ت و تاریكییه‌كانی بیدعه له دیندائه‌م كتێبه بریتیه له : مانای سوننه‌و، ناوه‌كانی ئه‌هلی سوننه، وه سوننه‌ت باشترین نیعمه‌ته، هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی سوننه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ی و نیشانه‌كانیان، وه باسی پله‌وپایه‌ی بیدعه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی و،ماناكه‌ی و، هۆكانی و، به‌شه‌كانی، شوێنه‌واره‌كانی و، زه‌ره‌ره‌كانی...
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ١٠٠ ئامۆژگاری بۆ گه‌نجانبرای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
- چۆن ته‌وبه بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د












