قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر
كوردی
سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 )
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 )
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 )
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 )
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 )
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
كتێبه‌كان
- چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
- چۆن ته‌وبه بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
- رونكردنه‌وه‌ی چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌ویكتێبی ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی ) دانه‌ره‌كه‌ی ئیمام نه‌وه‌ویه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌و كتێبانه‌یه كه خوای گه‌وره قه‌بول و بڵاو بونه‌وه‌ی بۆ نوسیوه، چونكه ئه‌و فه‌رمودانه باس ده‌كات كه تایبه‌تن به بنچینه‌كانی ئیسلامه‌وه.
- ئیمامی بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـناوه‌رِۆكى ئه‌م كتێبه‌یه بریتى یه له : پێشه‌كی ، ژیاننامه‌ی ئیمامی بوخاری :ناو و نه‌سه‌بی ، له دایك بوونی ،سیفات و ره‌وشتی ،ئیمامی بوخاری و زانست ،له خواترسانی ئیمامی بوخاری ،زیره‌كی و پێگه‌یشتویی ئیمامی بوخاری ، وته‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمامی بوخاری ،مامۆستاكانی ،قوتابییه‌كانی ،نوسینه‌كانی،رووبه‌رو بونه‌وه‌ی فیتنه ،كۆچی دوایی ئیمامی بوخاری ،كتێبی (صحيح البخاري ) ،ناوی كتێبه‌كه ،رێبازی ئیمامی بوخاری له نوسینی كتێبه‌كه‌یدا ،ژماره‌ی فه‌رمووده‌كانی (صحيح البخاري) ،پله و پایه‌ی (صحيح البخاري) له نێو كتێبه‌كانی تردا ،هه‌ردوو كتێبی (صحيح البخاري) و (صحيح مسلم) كامیان صحيح ترن ؟ ، راڤه‌كردنه‌كانی (صحيح البخاري) شروحات ،المستخرجات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،المستدركات له سه‌ر كتێبی (صحيح البخاري) ،ئیمامی بوخاری وه‌كو فه‌قیهێك ....
دانه‌ر : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمانفیقهی ئافره‌تی موسڵمان هه‌ندێ ئه‌حكامی شه‌رعیه، تایبه‌ته به ئافره‌تانه‌وه له ژێر تیشكی قورئان و سوننه‌ت، ئه‌م زنجیره باسه له پێگه‌ی ( به‌هه‌شت )وه وه‌رگیڕ‌اوه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












