قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفلق
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی الفلق - تعداد آیات 5
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ( 1 )
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت.
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ ( 2 )
له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو).
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ( 3 )
له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ.
كتێبه‌كان
- چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.
- هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیگومان له‌وه‌دا نییه كه سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه كه رێگری ده‌كه‌ن له غه‌یبه‌ت كردن وه هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه كه غه‌یبه‌تی تیدا دروسته.
دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ئه‌م كتێبه باسی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه ده‌كات، وه ئه‌م بابه‌تانه روون ده‌كاته‌وه:یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره و ناوه‌كانی و سیفه‌تاكانی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ هێنان به فریشته و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕی .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- له زانسته‌كانی قورئان ( پێناسه‌ی قورئان )ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی زانست ده‌كات، هه‌روه‌ها پێناسه‌ی قورئان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ناسینی ناوه‌كانی و سیفه‌ته‌كانی به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و فه‌رموده.
دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com












