قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 )
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 )
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 )
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 )
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 )
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
كتێبه‌كان
- زانستی باش خوێندنه‌وه‌ی قورئانمه‌به‌ست له زانستی باش خوێندنه‌وه ڕێك ده‌ركردنی وشه‌كانی قورئانی پیرۆز هه‌ر چۆن وه‌رگیراوه له پێغه‌مبه‌ری هه‌ره زمان پاراوه وه ( صلى الله عليه وسلم ) ، وه وتراوه مه‌به‌ست پێی پاراستنی زمانه له هه‌ڵه‌كردن له په‌رتووكی خوای گه‌وره‌دا ( قورئانی پیرۆز ).
دانه‌ر : دلێر خالد حه‌سه‌ن
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- له زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )ئه‌م بابه‌ته باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه: مانای سرووش ـ الوحی ـ له زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com
- براى لاوم چۆن بەرەنگارى ئارەزوو دەبیتەوەخوێنەرى سەنگین، براى لاوى خوێن گەرمم، ئەم نامیلكەیەى بەر دەستى بەڕێزتان باس لە پرسێكى گرنگ دەكات كە ئەویش ئارەزوو و چۆنێتى بەرەنگاربوونەوەیەتى لە قۆناغى لاوێتیدا، كە نووسەر تێیدا بە كورتى باس لە گرنگترین زیانەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو دەكات وە پاشان هۆكارەكان و لە كۆتایشدا چارەسەرى گونجاو بۆ گرفتەكان دادەنێت
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولله ئه‌لدویش
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیداپێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) زۆر سوور بووه له‌سه‌ر پاراستن ویه‌كڕیزی وسه‌ربه‌رزی ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كخواپه‌رست بێت ودوور بكه‌وێته‌وه له‌هه‌موو ئه‌و هۆكار و وه‌سائیلانه‌ی كه دژ به‌یه‌كخواپه‌رستیه وله‌گه‌ڵیدا نایه‌ته‌وه. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته باسی پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له ژیانیدا ده‌كات.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
- چۆن كاریگه‌ر ده‌بیت به قورئانی پیرۆز و چۆن له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه بزانه چه‌ند ڕوو بكه‌یته قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده ڕووت لێ ده‌كات، وه چه‌ندیش دووره په‌رێز و بشت له قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده دووره په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.












