قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی التكاثر
كوردی
سوره‌تی التكاثر - تعداد آیات 8
أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ( 1 )
(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ( 2 )
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ( 3 )
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ( 5 )
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ( 6 )
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).
كتێبه‌كان
- هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له ماڵه‌كانیاندابنه‌ما له بنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا بریتیه له خێزانی موسڵمان، لانك و كۆشی خێزانیش بریتیه له ماڵه‌وه ، و په‌روه‌رده تیایدا، كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م په‌روه‌رده‌یه‌ش بریتیه له ئافره‌تی موسڵمان. ئه‌م بابه‌ته باس له هه‌ڵسوكه‌وتی ئافره‌تی موسڵمان له ماڵه‌كانیاندا ده‌كات.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- رۆژووئه‌م كتێبه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به رۆژوه‌وه هه‌یه، له پێناسه‌ی رۆژوو فه‌رزه‌كانی و سوننه‌ته‌كانی و مه‌رجه‌كانی و به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی و پاداشتی رۆژوان له دونیا و قیامه‌تدا.
دانه‌ر : عه‌بدولڕه‌حمان نه‌جمولدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
- فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تفه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
دانه‌ر : نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكیئه‌مه كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه ئه‌م كتێبه گرنگه دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه به قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه فراوانه‌كه‌ی له كاتی دانانی... وه ئه‌م كتێبه باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی...
دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له موسڵمان بریتیه له گه‌یاندنی به مانگ ڕه‌مه‌زان و یارمه‌تی دانی بۆ به‌رۆژو بوون و شه‌و نوێژ تێیدا، بۆیه زۆر گرنگه په‌یمان نامه‌یه‌ك ببسترێت له نێوان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه بۆ ئیستغلال كردنی ئه‌و مانگه پیرۆزه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












